Rule Picture

شەڕڤان پیاوکوژنی یە

شەڕڤان پیاوکوژ 

نی یە  

کامپینی میدیایی بانگەوازی ژنێڤ لە سەر رێساکانی شەڕ

لە کاتی شەڕدا هەمو شتێک رێپێدراو نی یە! شەڕیش یاسای خۆی هەیە.

لە کاتی پێکاداندا شەرڤانان دەبێ خۆیان بگونجێنن لە گەڵ "رێساکانی شەڕدا" بە تایبەتی وەکو ئەوەی لە یاسای مرۆڤدۆستی نێونەتەوەیی ، رێکەوتننامەی ژنێڤدا هاتوە. ئەم رێسایانە ئەو هێڵە مەترسیدارانە دیاری دەکەن کە لایەنی پێکادانەکان دەبێ خۆیانی لێ بە دور بگرن بۆ دانانی سنورێک بۆ کاریگەریەکانی شەڕ لە سەر دانیشتوانی مەدەنی.

بۆ نمونە لایەنەکانی شەڕ دەبێ خۆیان بە دور بگرن لە هێرشکردنە سەر دانیشتوانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنیەکان وەکو خوێندنگاکان. هەروەها دەبێ رێز لە نەخۆشخانە و کارمەندانی پزیشکی بگرن. واز لە راگواستنی دانیشتوان بێنن بە زۆر و خۆیان لە ئە شکەنجەدانی دەستبەسەرکراوان بپارێزن.

Rule Picture
Rule Picture

ڤیدیوکان

ئەپلیکەیشنەکە

تاکیکردنەوەی شەڕڤان پیاو کوژ نی یە

زانیاری خۆت تاکی بکەرەوە لە سەر
"رێساکانی شەڕ"

  • ٨2 سیناریۆ بۆ ‌‌‌حاڵەتە مەیدانی یەکان
  • 6 بابەت
  • 2 ئاستی قورس
Logo

لە کاتی شەڕدا هەمو شتێک رێپێدراو نی یە! شەڕیش یاسای خۆی هەیە.

ئەتوانی نەخۆشخانەیەک بکەیتە ئامانج کە لە ناویدا دوژمن هەیە و ئەو لەوێوە تۆی کردۆتە ئامانج؟ ئەتوانی لاوانێک وەربگری وەکو شەرکەر بێ ئەوەی دڵنیا بیت کە ئایا تەمەنیان گەیشتۆتە ١٨؟ ئایا هێزەکانی پۆلیس ئامانجی مەشروعن (رێپێدراون)؟

ئەتوانن وەڵامەکان لەم تاقیکردنەوەیەدا بدۆزنەوە. تۆ ئەچیتە ناو ٢٨ سیناریۆ کە ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێ وەکو: تاکتیک و شەڕ و مافە سەرەتایی یەکان و چارەسەری پزیشکی و فریاگوزاری و چەک و پاراستنی منداڵان. کاتێک هەر ٨ بابەتەکە تەواو دەکەیت دەتوانیت بجیتە سەر ئاستێکی بەرز تر کە ئاستی فەرماندەیە و ئەو کات بابەتی ئاڵۆزتر دێتە پێشت.

Apple icon
Android icon

15 رێسای بانگەوازی

ژنێڤ بۆ چۆنێتی هەڵسوکەوتکردنی

شەڕڤانان لە پێکادانە
چەکداریە ناوخۆیی یاکاندا.

  • 3

    ریگە بدە یارمەتی یە مرۆیی یە بێ لایەنەکان بگاتە خەڵکی مەدەنی پێویست پێیان.

    Rule Picture
  • 6

    رێز لە ژنان بگرە. توندو تیژی سێکسی و بەدرەفتاری سێکسی بەرامبەر هیچ کەس مەکەن. رێگە بەو کارانەش مەدەن.

    Rule Picture
  • 9

    هیچ کەس بە بارمتە مەگرن و کەسیش مەکەن بە قەڵغانی مرۆیی.

    Rule Picture
  • 12

    چەکی قەدەغەکراو و شێوازە نایاسایی یەکانی شەڕ بەکارمەهێنن.

    Rule Picture
  • 15

    هێرش مەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی، موڵک و ماڵی مەدەنی یان ئەوبیناحکومیانەی خزمەت بە خەڵکی مەدەنی دەگەیەنن.

    Rule Picture
  • 2

    ئەم رێسایانە جێ بە جێ بکەن ئەگەر دوژمنەکانیشتان نەیکەن. خۆبەدور بگرن لە تۆڵە سەندنەوە چونکە ئەوکارە پێشیلکردنی یاسای پێکادانە چەکداری یەکانە.

    Rule Picture
  • 5

    پارێزگاری لە منداڵان بکە و چەکداریان مەکە. لە کردە سەربازیەکانیشدا بەکاریان مەهێنە.

    Rule Picture
  • 8

    خەڵکی مەدەنی دەر مەکەن لە شوێنەکانیان مەگەر بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان یان بۆ کردەیەکی سەربازی زۆر تایبەت ئەو کارە بکەن.

    Rule Picture
  • 11

    چاودێریکردن و کۆکردنەوەی برینداران و لاشەی مردوەکان بگرنە ئەستۆ ئەگەر دۆست بن یان دوژمن.

    Rule Picture
  • 14

    هیچ هێرشێک ئەنجام مەدەن ئەگە ر زیانە مەدەنی یەکانی لێی دەکەوێتەوە زیاتر بێت لە دەسکەوتە سەربازی یەکەی.

    Rule Picture
  • 1

    مە هێڵە ئەم رێسایانە پێشێل بکرێن، هە رکاتیکیش پێشێلکاری رویدا ئەوا راپۆرتی بکە بۆ فەرماندەکەت. پێویستە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکرێت و سەرپێچیکاران بە پێی ستاندەرە نێودەوڵەتی یەکان سزابدرێن.

    Rule Picture
  • 4

    رێز لە کارمەندانی تەندروستی و خەستەخانە و ئەمبیولانسەکان بگرە. لۆگۆمەدەنی یەکانی وەکو خاچی سور و مانگی سور خراپ بەکارمەهێنە.

    Rule Picture
  • 7

    رێز لە سەر و ماڵکی خەڵکی مەدەنی بگرن، تاڵانی و دزی ئەنجام مەدەن.

    Rule Picture
  • 10

    رێز بگرن لە مافی بەندکراوان و هەمو ئەوانەی کەوتونەتە ژێر دەستتان و مامەڵەیەکی مرۆڤدۆستانەیان بەرامبەر بکەن. هەرگیز بە سزاگەیاندنی سەرپێی ئەنجام مەدەن.

    Rule Picture
  • 13

    لە پێش هێرشکردن و لە کاتی هێرش کردنیشدا هەنگاوی پێویست بنێ بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی.

دای بگرە

ئەم نامیلکانە بەکاردێن لە لایەن بانگەوازی ژنێڤ بۆ بڵاوکردنەوەی بەها مرۆیی یەکان لە ناو هێزە چەکدارە نادەوڵەتی یەکاندا.

Child Protection Icon

پاراستنی منداڵان

Booklet
Landmine Icon

قەدەغەکردنی مینی زەمینی

Booklet
Humanitarian Norms

بەها مرۆیی یەکان

Booklet
Download

بابەتەکانی جێندەر

Booklet

ئەم پۆستەرانە بەکاردێن لە لایەن بانگەوازی ژنێڤەوە بۆ بڵاوکردنەوەی بەها مرۆیی یەکان لە ناو هێزە چەکدارە نادەوڵەتی یەکاندا.

Child Protection Icon

پاراستنی منداڵان

Booklet
Landmine Icon

قەدەغەکردنی مینی زەمینی

Booklet
Humanitarian Norms

بەها مرۆیی یەکان

Booklet
Download

بابەتەکانی جێندەر

Booklet

هێرش مەکەرە سەر ئامانجە مەدەنی یەکان و مولک و ماڵی مەدەنی مەکەرە ئامانج

Treat People Humanely

نە هێرش بکەرە سەر خەڵکی مەدەنی و نە بیشیان کەرە ئامانج

Treat People Humanely

مامەڵەیەکی مرۆڤدۆستانە بکە لە گەڵ ئەو کەسانەی دەکەونە ژێر دەستت

Treat People Humanely

رێز لە کارمەندانی تەندروستی بگرە و پارێزگاریان بۆ دابین بکە

Treat People Humanely

چەکی قەدەغەکراو بە کارمەهێنە و دور بکەوەرەوە لە شێوازە نایاسایی یەکانی شەڕ

Treat People Humanely

منداڵان بە سەرباز وەرمەگرن و بەکاریان مەهێنن لە شەڕ و کردە سەربازی یەکاندا

Treat People Humanely

توندوتیژی سێکسی کارێکی نا یا سایی یە

Treat People Humanely

بە سزا گەیاندنی سەرپێی ئەنجام مەدەن

Treat People Humanely

تۆپبارانکردنی هەڕەمەکی یانە کارێکی نایاسایی یە

Treat People Humanely

قوتابخانە و زانکۆکان بۆ مەبەستی سەربازی بەکارمەهێنە

Treat People Humanely

هەرگیز منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ بە ئەندام وەرمەگرن و بە کاریان مەهێنن لە کردە سەربازیی یەکاندا - تەنانەت ئەگەر بە ویستی خۆشیان بیانەوێت ئەو کارە بکەن.

Treat People Humanely

هەرچی لە تواناتدا هەیە بیکە بۆ پاراستنی منداڵان لە کاریگەری یە کانی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان، بەڵکو یارمەتی و چاودێری پێوستیان بۆ دابین بکە.

Treat People Humanely

ئێمە کێین؟

Who we are

بانگەوازی ژنێڤ رێکخراوێکی ناحکومی خۆی تەرخان کردوە بۆ باشکردنی بارودۆخی پاراستنی خەڵکی سیڤیل لە پێکادانە چەکداری یەکاندا. وێڕای یارمەتی دانی خەڵکی مەدەنی لە پاش ئەوەی کە ئەبنە قوربانی پێکادانەکان بانگەوازی ژنێڤ جەخت ئەکاتەوە لە سەر بەدەمەوە چونی یان بەرەنگاربونەوەی بارودۆ خەکە پێش ئەوەی خەڵکی سیڤیل زیاتر بناڵێنن بە دەست دەرەنجامە خراپەکانی توندوتیژی چەکداری یەوە.

زۆرینەی پێکادانە چەکداری یەکانی ئەمڕۆ لە نێوان دەوڵەتاندا روو نادات. زیاتر لە نێوان دەوڵەتەکان و گروپێک یان چەند گروپێکی چەکداردا رو ئەدات. لە بەر ئەوە پێویست ئەکات هەندێک پێوەری خۆپارێزی بە هەند وەربگیرێ بۆ کارکردن لەسەر ئەم گروپانە.

بانگەوازی ژنێڤ کاردەکات بۆ دیالۆگ لەگەڵ گروپە چەکداری یەکان. هانیان ئەدات بۆ ئەوەی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم رێسایانەدا و ئەوەش بە واژۆ کردنی چەند رێکەوتننامەیەکی مرۆیی. هەروەها بانگەوازی ژنێڤ یارمەتی یان ئەدات بۆ ئەوەی پابەندبونەکانیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر ئەو رێکەوتننامانە هەروەها جالاکانەو شێلگیرانە چاودێری ئەو پابەندبونانە دەکات.

رێکخراوەکە جەخت لە سەر چوار تەوەری بابەتی دەکاتەوە:

  • پاراستنی منداڵان لە پێکادانە چەکداریەکاندا و بە تایبەت تێکۆشان لە دژی بەکارهێنانیان لە کردە چەکداری یە کاندا.
  • قەلاچۆکردنی توندوتیژی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی وەکو چەکێک لە شەرەکاندا.
  • قەدەغەکردنی مینی دژە کەسی
  • رێزگرتن لە یاسای مرۆڤدۆستی نێونەتەوەیی لە لایەن هێزە چەکدارە نادەوڵەتیەکانەوە.